Friday, May 19, 2017

به‌ بێ دره‌خت هه‌ساره‌ی زه‌وی هه‌ساره‌ی 

زه‌وی نیه‌ و مرۆڤیش به‌ نه‌بڕینه‌وه‌ی    

دره‌خته‌کان نامرێت 



    له‌ پرۆسه‌ی خوێندنی هونه‌ریمدا زۆرینه‌ی کار و پرۆژه‌کانم له‌ هه‌وڵی هۆشیارکردن و به‌ گژداچونه‌وه‌ی کرده‌وه‌ قێزه‌ونه‌کانی مرۆڤ بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ سروشت که‌  به‌ ماتریاڵ و شێوازی جیا جیا به‌رجه‌سته‌م کردوون .
    له‌ پرۆژه‌ی ئێستامدا به‌ هه‌مان کۆنسێپت به‌رده‌وامم به‌ گشتی و به‌ تایبه‌تی له‌ ڕووی برینه‌وه‌ی دره‌خته‌کان و ئه‌تک کردنی سه‌وزایی  ،  له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای به‌رکه‌وتنی بینه‌ر له‌گه‌ل کاره‌که‌م په‌یکه‌ری نیمچه‌ ئه‌سپێکی شێوه‌ شێواو ده‌بینرێت به‌ قه‌باره‌ی سروشتی که‌ به‌ مه‌ودایه‌کی رێشاڵی په‌یوه‌ستکراوه‌ به‌ چه‌ند پالێت و به‌کره‌ی کێبڵی  کۆن و فڕێ دراو و تێکشکاوی بارکردنی ئامرازو شتومه‌ک که‌ به‌هۆی شکانی چه‌ند پارچه‌یه‌کی فڕێ دراون له‌ جیاتی چاککردنه‌وه‌یان .

   
سه‌رجه‌م ئه‌و ماتریاڵانه‌ی که‌له‌ به‌رجه‌سته‌ کردنی فۆرمی ئه‌سپه‌که‌دا به‌ کارم هێناون پێک دێ له‌    پارچه‌ ته‌خته‌ی پالێت  و به‌کره‌ی کێبڵی که‌ شیتاڵم کردون ، به‌ واتایه‌کی تر ڕیسایکلینم کردوه‌ به‌و جۆره‌ ته‌ختانا له‌ نێو سیاغێکی هونه‌ری .
    له‌ ریفرینسی پرۆژه‌که‌دا زۆر ریفرینس هه‌ن لا زۆر ڕووه‌وه‌ به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ریفرێنسم هونه‌رمه‌ندێکی دانیمارکیه‌ به‌ ناوی تۆماس دامبۆ ،


 هاوتاییه‌کی زۆر له‌ نێوانماندا ده‌بینم له‌و ڕووه‌ی‌ ئه‌ویش به‌ ڕیسایکلینی ماتڕیاڵ‌ کار ده‌کات و ناوارۆکی به‌رهه‌مه‌کانی ده‌کات  به‌ڵام له‌ ڕووی دیزاین و فۆرمه‌وه‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ به‌و ته‌ختانه‌ په‌یکه‌ری دێوه‌زمه‌ی قه‌باره‌  زه‌به‌لاح  دروست ده‌کات و له‌ ناو دارستاندا ده‌یانشارێته‌وه‌ وه‌ دۆزینه‌وه‌یان وه‌ک گه‌ڕانه‌ به‌ دوای گه‌نجینه‌دا له‌ رێگه‌ی نه‌خشه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه‌ له‌ ناو دارستانه‌که‌ که‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر یه‌کێکیان ئاماژه‌یه‌ک
.یان کۆدێک هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی دانه‌یه‌کی تریان 



ڕێڕه‌وی کارکردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌م خۆی له‌
 قوتابخانه‌ی هونه‌ری کۆنسێپچواڵ و ریسایکلین ده‌بینێته‌وه‌ به‌ گشتی .

له‌ کۆتااییدا هیوام وایه‌ هه‌موان به‌ ئاگاوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ ژیانیان ببه‌نه‌ سه‌ر که‌ ماڵی هه‌موومانه‌ تاکو لة ئاینده تةندروست بيت .