به بێ دره‌خت هه‌ساره‌ی زه‌وی هه‌ساره‌ی
زه‌وی
نیه و مرۆڤیش به نه‌بڕینه‌وه‌ی
دره‌خته‌کان نامرێت
له
پرۆسه‌ی خوێندنی هونه‌ریمدا زۆرینه‌ی کار و پرۆژه‌کانم له هه‌وڵی هۆشیارکردن و به
گژداچونه‌وه‌ی کرده‌وه قێزه‌ونه‌کانی مرۆڤ بووه به‌رامبه‌ر به سروشت که به ماتریاڵ و شێوازی جیا جیا به‌رجه‌سته‌م
کردوون .
له پرۆژه‌ی ئێستامدا به هه‌مان کۆنسێپت به‌رده‌وامم به گشتی و به تایبه‌تی
له ڕووی برینه‌وه‌ی دره‌خته‌کان و ئه‌تک کردنی سه‌وزایی ، له‌گه‌ڵ
سه‌ره‌تای به‌رکه‌وتنی بینه‌ر له‌گه‌ل کاره‌که‌م په‌یکه‌ری نیمچه ئه‌سپێکی شێوه
شێواو ده‌بینرێت به قه‌باره‌ی سروشتی که به مه‌ودایه‌کی رێشاڵی په‌یوه‌ستکراوه
به چه‌ند پالێت و به‌کره‌ی کێبڵی کۆن و
فڕێ دراو و تێکشکاوی بارکردنی ئامراز‌و شتومه‌ک که به‌هۆی شکانی چه‌ند پارچه‌یه‌کی
فڕێ دراون له جیاتی چاککردنه‌وه‌یان .
سه‌رجه‌م
ئه‌و ماتریاڵانه‌ی که‌له به‌رجه‌سته کردنی فۆرمی ئه‌سپه‌که‌دا به کارم هێناون
پێک دێ له پارچه ته‌خته‌ی پالێت و به‌کره‌ی
کێبڵی که شیتاڵم کردون ، به واتایه‌کی تر ڕیسایکلینم کردوه به‌و جۆره تهختانا
له نێو سیاغێکی هونه‌ری .
له ریفرینسی پرۆژه‌که‌دا زۆر ریفرینس هه‌ن لا زۆر ڕووه‌وه به‌ڵام به
شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ریفرێنسم هونه‌رمه‌ندێکی دانیمارکیه به ناوی تۆماس دامبۆ ،
هاوتاییه‌کی
زۆر له نێوانماندا ده‌بینم له‌و ڕووه‌ی ئه‌ویش به ڕیسایکلینی ماتڕیاڵ کار ده‌کات
و ناوارۆکی به‌رهه‌مه‌کانی ده‌کات به‌ڵام
له ڕووی دیزاین و فۆرمه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌و ته‌ختانه په‌یکه‌ری دێوه‌زمه‌ی
قه‌باره زه‌به‌لاح دروست ده‌کات و له ناو دارستاندا ده‌یانشارێته‌وه
وه دۆزینه‌وه‌یان وه‌ک گه‌ڕانه به دوای گه‌نجینه‌دا له رێگه‌ی نه‌خشه‌یه‌کی
تایبه‌ته‌وه له ناو دارستانه‌که که له دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر یه‌کێکیان ئاماژه‌یه‌ک
.یان کۆدێک هه‌یه بۆ گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی دانه‌یه‌کی تریان
ڕێڕه‌وی
کارکردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌م خۆی له
قوتابخانه‌ی هونه‌ری کۆنسێپچواڵ و ریسایکلین ده‌بینێته‌وه به گشتی .
قوتابخانه‌ی هونه‌ری کۆنسێپچواڵ و ریسایکلین ده‌بینێته‌وه به گشتی .
له کۆتااییدا هیوام وایه هه‌موان به ئاگاوه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه ژیانیان ببه‌نه سه‌ر که ماڵی هه‌موومانه تاکو لة ئاینده تةندروست بيت .




